چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق: هەڵگرتنی چەک تەنیا لە دەسەڵاتی دەوڵەتدایە

‌

وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە، بڕیاری جەنگ و ئاشتی تەنیا لە دەستی دەوڵەتدایە و پێویستە چەک لە چوارچێوەی دامەزراوە دەستوورییەکاندا بێت، هاوکات بڕیاریاندا بە داڕشتنی خشتەیەکی کات بۆ کۆکردنەوەی چەکی دەرەوەی یاسا و سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە لەلایەن حکوومەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی، سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، سەرۆکی پەرلەمان هەیبەت حەلبوسی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایەق زێدان بەڕێوەچوو، پاڵپشتیی تەواو بۆ داواکاریی حکوومەتی عێراق دەربڕدرا بۆ بەدەرکردنی فڕۆکەخانەی نەجەف لە رێکار و سزاکانی گەنجینەی ئەمریکا، جەختیش لەسەر پەلەکردن لە تەواوکردنی کابینەی وەزاری و تێپەڕاندنی یاسا لەپێشینەکان لە پەرلەمان کرایەوە.

هەروەها تاوتوێی ئامادەکارییەکانی یادکردنەوەی (رۆژی سەروەری)یان کرد و ئاماژەیان بەوەدا، قۆناغی داهاتوو گواستنەوە دەبێت بەرەو فراوانکردنی هاوکاریی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەروەها جەختیان لەسەر گرتنەبەری رێکاری بەپەلە کردەوە بۆ پاراستنی ئابووریی نیشتمانیی لە کاریگەریی ئاڵۆزییە هەرێمییەکان و بەردەوامیدان بە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری.


PM:08:24:28/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو