پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 رهوانهی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق کرا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی
دارایی عێراق رایگهیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027ی رەوانەی ئەنجومەنی
وەزاری ئابووری کراوە، دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی ئامادەکردنی.
ئەمڕۆ یەکشەممە27ـی ئەیلوولی 2026،وەزارەتی
دارایی عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجە
دەرئهنجامی کۆبوونەوە بەردەوامەکانی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجە بوو، بە
سەرپەرشتی فالح ساری، وەزیری دارایی کە تێیدا نوێنەرانی وەزارەتەکان، شاندی هەرێمی
کوردستان و پارێزگاکان میوانداریکران، لەگەڵ ڕاوێژکردن بە شارەزایانی دارایی لە
ناوخۆ و دەرەوەی عێراق.
فالح ساری، وهزیری
دارایی عێراق رایگهیاند، وەزارەت پابەندبوونەکانی خۆی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەیاسای
بودجە لەکاتی دیاریکراودا جێبەجێکردوە، ئامادەکردنی بریتییە لە جێبەجێکردنی قۆناغ
بە قۆناغی سیستەمی بودجەی بەرنامە و ئەنجام لە کەرت کارەبا و پارێزگاکانی دیوانییە
و سەلاحەدین.
ئهوهشی خستهڕوو،
پڕۆژەیاسای بودجە رەچاوی لەپێشینەکانی بەرنامەی حکومەتی کردووە، هەروەها
گۆڕانکارییە ئابووری و داراییەکان و لەپێشینەکانی خەرجکردن و پێداویستییەکانی
توێژە کۆمەڵایەتییە گرنگەکانی لەبەرچا و گرتووە، لە سنووری توانا دارایی
بەردەستەکاندا، لەگەڵ سەرنج خستنەسەر بەهێزکردنی داهاتە نا نەوتییەکان و چەسپاندنی
ڕێسای دارایی.
PM:03:05:27/09/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت