چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانیەکان کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
سەرکردەکانی
چوارچێوەی هەماهەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەبەستن بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی نیشتنەوەی فڕۆکە
ئێرانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و لێکەوتە سیاسی و جەماوەرییەکانی.
سەرچاوەیەکی
سیاسی ئاگادار ئاشکرای کرد، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا
لەگەڵ سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی، هۆکارەکانی بڕیارە حکومییەکە و کاریگەرییەکانی
لەسەر پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران تاوتوێ دەکەن، جیا لە تاوتوێکردنی ئەگەری
چارەسەرکردنی بابەتەکە لە رێگەی کەناڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانەوە.
لە
کۆبوونەوەکەدا هەڵوێستی رەتکردنەوەی بڕیارەکە لەلایەن هەندێک هێزی سیاسی و جەماوەری
و چەکداریەوە بەهەند وەردەگیرێت، لەگەڵ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئاڵۆزبوونی دۆخەکە
یان جووڵەی جەماوەری، بە مەبەستی گەیشتن بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو کە پارێزگاریی لە
بەرژەوەندییەکانی عێراق و کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی بکات.
ئەم
کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی عێراق گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ ئیدارەی
ئەمریکا دەستپێکردووە بۆ بەدەرکردنی هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لەم بڕیارە،
ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو سزایانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە8ـی ئەیلوولدا بەسەر 36لایەنی سەر بە کەرتی فڕۆکەوانیی ئێراندا سەپاندی و لە چوارشەممەی رابردووەوە کەوتوونەتە بواری
جێبەجێکردنەوە.
PM:02:14:27/09/2026
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت