بزوتنەوەی نوجەبا هەڕەشەی پەکخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق دەکات
وێستگەنیوز-
بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی هۆشداری دەدات ئەگەر بە زووترین کات گەشتە
ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێنەکەنەوە، ڕەوانەی هۆڵەکانی
فڕۆکەخانەکانیان دەکات بۆ دەستپێکردنی مانگرتنێکی سەرتاسەری و پەکخستنی
کارەکانیان.
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا داوای لە لایەنە
سیاسییەکانی عێراق کرد بەپەلە پرسی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و تاران
یەکلایی بکەنەوە، هاوکات داوای لە هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد کۆتایی بە هەژموونی
ئەمریکا بهێنن.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەردەوامیی ئەو کۆتوبەندانەی خراونەتە سەر گەشتەکان پێچەوانەی سەروەریی خاکی
عێراقە و زیانی گەورەی ئابووری و زیارەتکارانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
جەختیشی لەوە کردەوە، لە حاڵەتی چارەسەرنەکردنی کێشەکە، ئەندامانی بزووتنەوەکەیان،
کەژاوە حسێنییەکان و خزمەتگوزارانی مەزارە ئایینییەکان رەوانەی ناو فڕۆکەخانەکان
دەکەن بۆ ئەنجامدانی مانگرتنێک کە تا ئاساییبوونەوەی تەواوەتیی گەشتەکان بۆ تاران
بەردەوام دەبێت.
AM:11:00:26/09/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت