شارەزایەكی ئابووری بۆ وێستگەنیوز: هەرێمی كوردستان و عێراق رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار دۆلار زیان دەكەن بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی ئێرانەوە
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
شارهزایهكی ئابووریی عێراق ئاشكرای كردووە عێراق و هەرێمی كوردستان بە هۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ ئێران رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار دۆلار زیان دەكەن.
دكتۆر عهبدولڕهحمان مهشههدانی، مامۆستای زانكۆ و شارهزای ئابووری لەسەر داوای وێستگەنیوز پەیوەندی بە فڕۆكەخانەكانی عێراقەوە كردووە و پێی راگەیاندین، "كۆمپانیاكانی ئێران لە بواری گەشتی ئاسمانی رۆژانە نزیكەی 50 گەشتی ئاسمانیان بۆ عێراق هەیە بۆ فڕۆكەخانەكانی بەغدا و نەجەف و سێ گەشتی ئاسمانی هەفتانەش هەیە بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و جەلال تاڵەبانی".
وتيشى، "بەهۆی پابەندبوون بە سزاكانی ئەمریكاوە و راگرتنی گەشتەكانی ئێران، عێراق و هەرێمی كوردستان رۆژانە 75 هەزار دۆلار زیان دەكەن تەنها بۆ راگرتنی ئەو گەشتانە ".
مەشهەدانی باسی لەوەشكرد بۆ وێستگەنیوز، "عێراق ناتوانێت ئەو كەلێنە پڕ بكاتەوە ئەگەر پڕیشی كردەوە نرخەكەی دبێت بە دوو هێندە چونكە هێڵی ئاسمانی ئێران بەوە ناسراوە نرخەكانیان كەمن و چەندین كێشە و زەرەروزیانی دیكەی بەردەكەوێت لە كەرتی گەشتیاری".
روونیشیكردەوە، "كێشەیەكی تریش ئەوەیە كۆمپانیا گەشتیارییەكان كە گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیا ئێرانییەكان كردووە بۆ رێكخستنی گەشتی ئاسمانی لە عێراقەوە بۆ شارەكانی ئێران پیش وەختە پارەی حجزكردنی داوە و ئێستا نازانێت چۆن ئەو پارانە بۆ گەشتیارەكان بگەڕێنێتەوە كە بلیتیان حجز كردووە".
دەشڵێت، "بە بۆچوونی من چەندین كێشەی تر لە كەرتی گەشتیاری دروست دەبێت و كۆی زیانی رۆژانەی راگرتنی گەشتی ئاسمانی لەگەڵ ئێران كەمتر نابێت لە 250 هەزار دۆلار".
PM:07:18:25/09/2026
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت