وەزارەتی نەوتی عێراق: دابینکردنی سووتەمەنی بەبێ ئاستەنگ بەردەوامە
وێستگەنیوز -
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی سەبارەت بە دابەشکردنی سووتەمەنی و ڕەوشی وێستگەکان بڵاوکردەوە و دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان لە سەقامگیریی پرۆسەکە.
ئەمڕۆ هەینی 25ـی ئەیلولی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق جەختی لەسەر سەقامگیریی بەردەوامی پرۆسەی دابینکردنی سووتەمەنی لە سەرجەم ناوچەکان کردەوە و ڕایگەیاند، دابەشکردنی سووتەمەنی بەبێ هیچ ئاستەنگ و ئاستەنگییەکی بەرچاو بەڕێوەدەچێت و دۆخەکە بە تەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
لەلایەکی دیکەوە، وەزیری نەوتی عێراق فەرمانی بە بەرپرسانی پلەبەرزی وەزارەتەکەی کردووە کە بە شێوەیەکی مەیدانی و بەردەوام سەردانی وێستگەکانی سووتەمەنی بکەن. ئامانج لەم چاودێرییە مەیدانییانە، ئاگاداربوونی ڕاستەوخۆیە لە چۆنیەتی ڕەوتی دابەشکردنی بەشەسووتەمەنی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی خێرا بۆ هەر کێشەیەک کە ئەگەری ڕوودانی هەبێت.
لە کۆتاییدا وەزارەتی نەوت هاووڵاتییانی دڵنیا کردەوە کە کۆگاکانی سووتەمەنی و وێستگەکان لە ئامادەباشیی تەواودان و پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین و سووتەمەنییەکانی دیکە بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبێت.
PM:04:03:25/09/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت