مژدە مەحمود: لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق دوو پێشنیازی بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری لە هەرێم ئامادەکردووە


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، لیژنەی تایبەتی پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە دوو پێشنیازی سەرەکی بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق، بە مەبەستی دابینکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو بە نرخی 450 دینار بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.


مژدە مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی تایبەتی پەرلەمانی عێراق لە کۆتاییدا گەیشتووەتە دوو پێشنیازی سەرەکی و ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراقیان کردووە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین و دابەزاندنی نرخەکەی لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، پێشنیازەکان بەم جۆرەی خوارەوەن:

لە بەرامبەر وەرگرتنی 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەدا، حکومەتی عێراق بەنزین بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات بە نرخی پاڵپشتیکراو (مەدعوم) کە 450 دینارە بۆ هەر لیترێک، هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق.

بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە زیاد بکرێت، بەڵام بە مەرجێک جارێکی تر بەنزینەکە بە شێوازی پاڵپشتیکراو و بە نرخی 450 دینار بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمدا دابەش بکرێت.


PM:04:22:22/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو