پسپۆرێكی بوارى نەوت و غاز بۆ وێستگەنیوز: بەغدا ناتوانێت سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكات
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
پسپۆرێكی عێراقی له بواری نەوت و غاز پێی وایە بەغدا ناتوانێت سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكات.
سەقەر عنزی، پسپۆری عێراقی تایبەتمەند لە بواری غاز و نەوت تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بەغدا ناتوانێت سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكات چونكە پارێزگاكانی عێراق خۆیان بەدەست نەبوونی سووتەمەنیەوە دەناڵێنن.
وتیشی، بەڵام سلێمانی دەتوانێت سووتەمەنی لە ئێران بكرێت یان هاوردە بكات بەهۆی ئەوەی هاوسنوورن و گۆڕینەوەی بازرگانی لە نێوانیاندا هەیە، لەكاتێكدا سووتەمەنی لە ئێران بەردەستە و هەرزانیشە.
ئەو پسپۆرە عێراقییە باسی لە هۆكارەكانی قەیرانی سووتەمەنی بۆ وێستگەنیوز كرد و وتی، كێشەی سووتەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران و هەندێك لە گەندەڵكارە گەورەكان كە بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەم قەیرانەیان دروستكردووە سەرەڕای كۆگاكردنی سووتەمەنی لەلایەن هەندێك بازرگانی چاوچنۆكەوە.
PM:07:40:21/09/2026
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت