ئیحسان شەمەری بۆ وێستگەنیوز: زەیدی هەوڵدەدات ماوەی هەڵوەشاندنەوەی چەكی گرووپەكان درێژبكاتەوە


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

پرۆفیسۆری توێژینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی لە زانكۆی بەغدا و سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی سیاسی عێراق ئاشكرای كردووە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەوڵدەدات ماوەی هەڵوەشاندنەوەی چەكی گرووپە چەكدارەكان درێژ بكاتەوە.

ئیحسان شەمەری، پرۆفیسۆری توێژینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی لە زانكۆی بەغدا و سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی سیاسی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، عەلی زەیدی لە سەردانەكەیدا بۆ نیویۆرك بە پاڵپشتی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدات دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەوە رازی بكات كە ماوەی هەڵوەشاندنەوەی چەكی گرووپە چەكدارەكان درێژبكاتەوە.

وتيشى، بەڵام لە هەمان كاتدا زەیدی رووبەڕووی ئاڵنگارییەكانی كۆشكی سپی دەبێتەوە بەرامبەر بە پلانەكەی، ئەمەش گرەوییەكە و رەنگە تەنانەت پابەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا رووبەڕووی ئاڵنگاری بكاتەوە.

حەیدەر عبودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند شاندێكی كۆماری عێراق بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی نیویۆرك دەكەن بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی خولی 81یەكەمینی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان.


PM:06:39:21/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو