عەلی زەیدی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا دەچێتە نیویۆرک و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەشتێکی فەرمی بۆ شاری نیویۆرک ئەنجام دەدات.
لە پەراوێزی کارەکانی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق زنجیرەیەک دیداری دووقۆڵی ئەنجام بدات، لە سەرووشیانەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەی ژمارەیەک وڵاتی دیکەی جیهان کۆدەبێتەوە. هاوکات لە میانی وتاری فەرمیی عێراقدا لەبەردەم کۆمەڵەی گشتیدا، دیدگا و روانگەی بەغدا سەبارەت بە پرسەکانی ئاسایش، سەقامگیری و پەرەپێدان دەخرێتەروو.
لەلایەکی دیکەوە، دۆسیەی ئابووری تەوەرێکی سەرەکیی سەردانەکە دەبێت؛ شاندەکەی عێراق بەشداری لە کۆبوونەوەی فراوانی ژووری بازرگانیی ئەمریکا دەکات، هەروەها زنجیرەیەک دیداری ئابووری لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکان ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ ناوخۆی عێراق.
ئەم سەردانەی شاندی باڵای عێراق لە کاتێکدایە کە وادەی 30ی ئەیلوول زۆر نزیک بووەتەوە، کە وەک وادەیەکی دیاریکراو دانراوە بۆ دەستپێکردنی قۆناغی کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هێزە بیانییەکان لە عێراقدا.
PM:01:48:20/09/2026
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت