وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی نەوت گەیشتووەتە 3 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە
وێستگەنیوز-
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەم مانگەدا ئاستی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەیان گەیاندووەتە 3 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە و لە پلانیشیاندایە هەناردەکردن لە ڕێگەی وڵاتانی دراوسێوە فراوانتر بکەن.
باسم محەممەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد: لە مانگی ئەیلوولدا هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتووەتە 3 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، هەروەها لە پلانماندایە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هەردوو وڵاتی سووریا و تورکیاوە بگەیەنینە 1 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.
سەبارەت بە پابەندبوونی عێراق بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، وەزیری نەوت جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بە تەواوی پابەندی بڕیارەکانی ڕێکخراوی ئۆپیک دەبێت و بەرهەمهێنان لە 4.2 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە تێناپەڕێنن.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، ناوبراو ئاماری دارایی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد، کۆی داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی ڕابردوودا گەیشتووەتە 4.5 ملیار دۆلار.
PM:04:50:10/09/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت