شاندێکی باڵای هەرێم بۆ پرسی بودجەی 2027 گەیشتە بەغدا


وێستگەنیوز –

ئەمڕۆ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتوو، گەیشتە شاری بەغدا و زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ئەنجام دەدەن.


ئەمڕۆ سێشەممە 08ـی ئەیلولی 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: شاندەکە لە وەزیرانی دارایی و ئابووری، سامانە سروشتییەکان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و بریکاری وەزارەتی پلاندانان پێکهاتووە.

بڕیارە شاندەکە لە هەنگاوی یەکەمدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ و دواتریش لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان و نەوت کۆببێتەوە.

ئامانجی سەرەکی سەردانەکەش بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی هەرێمە لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2027، بە مەبەستی جێگیرکردنی شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە بریتین لە، تەرخانکراوی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران، پرسی پلە و میلاکی وەزیفی، تەرخانکراوی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان، بودجەی بەکاربردن و دۆسیەی نەوت.

ئەم جوڵەیەی حکومەتی هەرێم بۆ گەیشتنە بە تێگەیشتنێکی هاوبەش لەگەڵ بەغدا، تاوەکو پێش پەسەندکردنی بودجەی 2027، سەرجەم ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە ناو یاساکەدا بەتەواوی جێگیر بکرێن.



PM:05:19:08/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو