راوێژكارێكی زەیدی بۆ وێستگەنیوز: مافەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2027 پارێزراوە


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2027 ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستانی پاراستووە.


مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابووری عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تایبه‌ت قسه‌ی بۆ وێستگه‌نیوز كرد و وتی:" ناونیشانی پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵی داهاتوو (بودجەی گشتی فیدڕاڵیە بۆ 2027) ئەمەش دەستەواژەیەش رەنگدانەوەی دەستوری و فیدڕاڵیە بۆ دەوڵەتی عێراق".

دووپاتیشیكردەوە، "بودجەی گشتی 2027 چوارچێوەیەكی دارایی گشتی یەكگرتووی بۆ عێراقی فیدڕاڵی لەخۆگرتووە كە ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان تێدا پارێزراوە بە هەمان شێوەی ماف و شایستەكانی حكومەتی فیدڕاڵی، بەپێی دەستور و یاسا".

باسی لەوەشكرد، "بودجەی گشتی 2027 هەموو مافە دەستوری و یاساییەكانی بۆ هەموو جومگەكانی دەوڵەتی عێراقی لەبەرچاو گرتووە بە هەرێمی كوردستانیشەوە".

بەپێی یاسا دەبێت بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2027 لە 15 ئەیلوول ئامادە بكرێت بۆ بەرزكردنەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەوێشەوە دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.


PM:12:51:07/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو