وەزارەتی پێشمەرگە: پلانێکی نوێ بۆ پاراستنی سنوورەکان و لیوا هاوبەشەکان دادەنرێت
وێستگەنیوز –
ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی ئەیلولی 2026، لە شاری بەغداد کۆبوونەوەیەکی فراوان و باڵای ئەمنی لە نێوان فەرماندە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەڕێوەچوو بە مەبەستی پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا لە ناوچە جیاوازەکان.
لەو دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەریقی یەکەم ڕوکن عەبدولئەمیر شەمهەری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەربازی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەنجامدرا، گفتوگۆی چڕ لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچە جێبایەخە هاوبەشەکان کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر کاراکردن و بەهێزکردنی ڕۆڵی لیوا هاوبەشەکان کراوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی تۆکمەتر ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکەن کە پێویستیان بە پاراستنی هاوبەش هەیە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە هەماهەنگییەکان لە ئاستێکی باڵاتردا بن تاوەکو هیچ بۆشاییەکی ئەمنی لەو ناوچانەدا نەمێنێت.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پرسی ئاسایشی سنوورەکان و پاراستنیان لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە بە شێوەی هاوبەش، لەگەڵ ئەوەشدا باس لە داڕشتنی بەرنامە و پڕۆگرامی مەشق و ڕاهێنانی هاوبەش لە نێوان هەردوولا کرا بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای سەربازی و ئەمنیی هێزەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکاندا.
PM:07:10:06/09/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت