عێراق دەچێتە ناو لیستی 10 گەورەترین هەناردەکارانی نەوت بۆ ئەمریکا


وێستگەنیوز-

بەپێی نوێترین داتاکانی کارگێڕی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، عێراق هەناردەکردنی نەوتی خاوی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێکردووەتەوە و لە ریزبەندی گەورە دابینکەرانی نەوتدا پلەی 9یەمی گرتووە.


داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە 38 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە هەفتەی پێشووتردا عێراق هیچ بڕە نەوتێکی بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا هەناردە نەکردبوو.

لە رووی ریزبەندی وڵاتانەوە، کەنەدا بە هەناردەکردنی 4.011 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لە پلەی یەکەمدا دێت، بەدوای ئەویشدا ڤەنزوێلا بە 598 هەزار بەرمیل و سعودیە بە 379 هەزار بەرمیل لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا دێن.

لیستی ئەو وڵاتانەی لە هەفتەی رابردوودا زۆرترین نەوتیان بۆ ئەمریکا دابینکردووە بەم شێوەیەیە:

کەنەدا: 4.011 ملیۆن بەرمیل.
ڤەنزوێلا: 598 هەزار بەرمیل.
سعودیە: 379 هەزار بەرمیل.
مەکسیک: 210 هەزار بەرمیل.
بەرازیل: 137 هەزار بەرمیل.
کۆڵۆمبیا: 111 هەزار بەرمیل.
ئیکوادۆر: 101 هەزار بەرمیل.
نێجیریا: 71 هەزار بەرمیل.
عێراق: 38 هەزار بەرمیل.
لیبیا: 1000 بەرمیل.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پشت بەستن بە نەوتی کەنەدا بۆ پڕکردنەوەی پێویستییە ناوخۆییەکانی، لە کاتێکدا بڕی هاوردەکردن لە وڵاتانی تری بەرهەمهێنەرەوە بەپێی هەفتەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.


AM:09:53:06/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو