بزوتنەوەی نوجەبا بۆ وێستگەنیوز: دەبێت تورکیاش عێراق چۆڵ بکەن، ئەگەرنا هێرشیان دەکەینە سەر
وێستگەنیوز- محەمەد فاتیح
بزوتنەوەی نوجەبا، یەکێک لە گروپە دیارەکانی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە ڕێگەی وێستگەنیوزەوە ڕایگەیاند، مۆڵەتی کشانەوە تورکیاش دەگرێتەوە و ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە نەڕۆن، دەکرێنە ئامانج.
حوسێن عەلی موسەوی، وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ وێستگەنیوز ڕایگەیاند: ئێمە و تەواوی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، پابەندین بە بڕیارەکەی شێخ ئەکرەم کەعبی، کە پێویستە تا 30ـی ئەم مانگە هێزەکانی ئەمریکا خاکی عێراق چۆڵ بکەن.
وتەبێژەکەی نوجەبا وتیشی: ئەم بڕیارە تەنها بۆ ئەمریکا نییە، بەڵکو هەموو هێزە بێگانەکان دەگرێتەوە، بە تایبەتی هێزە سەربازییەکانی تورکیا، کە دەبێت ئەوانیش بە هەمان شێوەی ئەمریکییەکان خاکی عێراق بەجێبهێڵن.
موسەوی جەختی لەوەش کردەوە کە ئەوان وەک گرووپە چەکدارەکان کاریان بە بواری دیپلۆماسی نییە و وتی: ئەگەر لەو بەروارەدا هێزە بێگانەکان نەکشێنەوە، موقاوەمەی ئیسلامی عێراق دەیانکات بە ئامانج.
ئەم پەیامە دوای ئەوە دێت، کە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەکرەم کەعبی، سەرۆکی بزوتنەوەی نوجەبا هۆشدارییەکی ئاراستەی واشنتن کرد و ڕایگەیاند، هەر سەربازێکی ئەمریکی دوای 30ـی ئەیلول لە عێراق بمێنێتەوە، ئەیکەین بە لاشەیەکی بێ گیان و جەنگێکی یەکلاکەرەوە دەست پێدەکەین.
PM:08:29:02/09/2026
ئهم بابهته 576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت