واشنتۆن بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار هێلیکۆپتەری سەربازی بە عێراق دەفرۆشێت
وێستگە نیوز-
حکومەتی ئەمریکا بە فەرمی رەزامەندی لەسەر گرێبەستێکی بازرگانیی سەربازی لەگەڵ کۆماری عێراق نیشاندا، کە بەهای گشتییەکەی بە 800 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت و ئامانج لێی نوێکردنەوەی هێزی ئاسمانیی عێراقە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆمپانیای "بێڵ تێکسترۆن" لایەنی سەرەکی و جێبەجێکاری ئەم پڕۆژەیە دەبێت، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە عێراق بڕیاریداوە قۆناغ بە قۆناغ دەستبەرداری هێلیکۆپتەرە رووسییەکانی جۆری (Mi-17) ببێت و تەکنەلۆژیای ئەمریکی بخاتە خزمەت هێزە ئاسمانییەکانییەوە.
سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، بەغدا رووبەڕووی کێشەی گەورە بووەتەوە لە دابینکردنی پارچەی یەدەگی فڕۆکە رووسییەکان، ئەمەش وایکردووە حکومەتی عێراق پڕۆسەی نوێکردنەوەی بەلەمی ئاسمانی وڵاتەکەی خێراتر بکات و زیاتر پشت بە واشنتۆن ببەستێت.
گرێبەستە نوێیەکە دوو جۆری سەرەکی لە هێلیکۆپتەرەکانی کۆمپانیای بێڵ لەخۆدەگرێت:
Bell 412EPX : هێلیکۆپتەرێکی مامناوەندە و بۆ گواستنەوەی سەربازی، گەڕان و رزگارکردن بەکاردێت.
Bell 407M : جۆرێکی چەکدارکراوە و بۆ هێرشی بچووک و ئەرکی تایبەت بەکاردێت، کە توانای هەڵگرتنی مووشەکی زیرەکی هەیە.
جگە لە فڕۆکەکان، کۆمپانیا ئەمریکییەکە سیستەمی هەستەوەر، چەک، مەشق و راهێنان و پشتیوانی تەکنیکی بۆ سوپای عێراق دابین دەکات.
ئەم بڕیارەی واشنتۆن لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلوولی 2026 ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی بێت، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە رۆژی 1ی تشرینی یەکەم، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت لە سەروەریی تەواوی عێراق.
بەرپرسانی ئەمریکا جەخت دەکەنەوە کە دابینکردنی ئەم چەکانە نیشانەی گۆڕینی پەیوەندییەکانە بۆ هاوکارییەکی ئەمنیی دووقۆڵی لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە پەڕگیرەکان و پاراستنی سنوورەکان، کە رێگە بە سوپای عێراق دەدات بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام بدات.
لە ئێستادا ئاژانسی هاوکاریی ئاسایشی بەرگریی ئەمریکا (DSCA) کۆنگرێسی لەم بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە و ماوەی 30 رۆژ لەبەردەم کۆنگرێسدایە بۆ پێداچوونەوە، پێش ئەوەی گرێبەستی کۆتایی واژۆ
AM:08:32:01/09/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت