ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری: له دۆسیه‌ی عه‌لا موحسین خه‌ڵه‌ف ده‌ستبه‌سه‌ر موڵك و ماڵێكی زۆردا گیرا
وێستگه‌نیوز –
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند كه له دۆسیه‌ی عه‌لا موحسین خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی عه‌دنان ئه‌لجومه‌یلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوگەکان، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 7 ملیار دینار، 5.5 ملیۆن دۆلار و 35 موڵك و 6 ئۆتۆمبێلدا گیراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی 7 ملیار دینار و 5 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار و 35 موڵكی تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌ركراو، عه‌لا موحسین خه‌ڵه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌ركراو، عه‌دنان ئه‌لجومه‌یلی راگه‌یاند.
دادوه‌ر ضياء جه‌عفه‌ر، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له دادگای ناوه‌ندی تاوانه‌كانی دژه گه‌نده‌ڵی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكرده‌وه كه "له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌كان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌ركراو عه‌لا موحسین خه‌ڵه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌ركراو، عه‌دنان ئه‌لجومه‌یلی، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر پاره و موڵك و ئۆتۆمبێلی ناوبراودا گیراوه".
ئه‌و دادوه‌ره باس له‌وه ده‌كات كه "له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 7 ملیار دیناری عێراقیدا گیراوه، جگه له بڕی 5.5 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها 35 موڵك و 6 ئۆتۆمبێل".
PM:04:47:31/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت