"به‌به‌های 1 ترلیۆن و 359 ملیار دینار پاره و موڵك له هه‌ڵمه‌تی روووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌رگیراوه‌ته‌وه"
وێستگه‌نیوز -
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه به‌های ئه‌وانه‌ی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی روووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی "ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌به‌یان"ه‌وه وه‌رگیراونه‌ته‌وه له پاره، موڵك و خانووبه‌ره به زیاتر له ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی ئابی 2026 حه‌یده‌ر عه‌بودی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی هه‌واڵی ئه‌لعێراقییه، وتی: "به‌های ئه‌و پاره، خانوو و موڵكانه‌ی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌رگیراونه‌ته‌وه به زیاتر له ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت".
وتیشی: "ژماره‌ی راپۆرته‌كان ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی كه گه‌یشتووه‌ته ده‌سته‌ی نه‌زاهه، 26 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌تایبه‌تی له كاتی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌به‌یاندا".
ئه‌لعه‌بودی باسی له‌وه‌شكرد كه "حكومه‌ت به‌رده‌وامه له به‌رنامه‌ی چاكسازی دامه‌زراوه‌یی خۆی كه ئامانجی داخستنی كه‌لێنه‌كانی گه‌نده‌ڵییه".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، گه‌وره‌ترین گه‌ره‌نتیه بۆ پشتیوانیكردن له هه‌ڵمه‌تی دژه گه‌نده‌ڵی و دڵنیابوون له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه، پشتیوانی ته‌واوی حكومه‌تی بۆ ده‌سته‌كه له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانیدا دووپاتكرده‌وه".
ڕوونیشیكرده‌وه "مه‌له‌فی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ژێر چاودێری راسته‌وخۆی سه‌رۆكوه‌زیراندایه و هیچ وه‌ستانێك نییه بۆ هه‌ڵمه‌تی دژه گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت".
ئه‌لعه‌بودی راشیگه‌یاند كه "ئه‌و پاداشتانه‌ی له یاسای هه‌واڵده‌ره‌كاندا هاتووه ده‌گاته 5%ی به‌های پاره وه‌رگیراوه‌كان بۆ هه‌ر كه‌سێك كه هه‌واڵ ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی بداته ده‌سته‌ی نه‌زاهه".
PM:10:39:29/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت