بانکی ناوەندی عێراق هەژماری کۆمەڵێک کەس و کۆمپانیای داخست


وێستگەنیوز-

بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکی بەپەلەی بۆ راگرتنی هەموو جۆرە مامەڵەیەکی دارایی لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی و کۆمپانیای ناوخۆیی دەرکرد و هۆشداری توندیش دەداتە بانکەکان.


بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمیی فەرمانگەی یاسایی بانکی ناوەندی عێراق، پشتبەست بە ماددەی 40 لە یاسای بانکی ناوەندی ژمارە 56ی ساڵی 2004، بڕیار درا بە قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە رەسید، سپاردە و هەژمارە گەڕاوەکان بۆ کۆمەڵێک لایەن، ئەم بڕیارە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دەرکراوە و سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دەگرێتەوە.

لیستی قەدەغەکردنەکە ناوی 33 لایەنی تێدایە کە پێکهاتوون لە 14 کەس و 19 کۆمپانیای بازرگانی و ناوخۆیی، لە دیارترین ئەو کۆمپانیایانەی ناویان هاتووە: (کۆمپانیای ئەلتەیف قابیزە، کۆمپانیای جەمال ئەلسورووح، کۆمپانیای مسمار جحا بۆ پیشەسازییە گۆڕاوەکان و کۆمپانیای ئەلمەسارات بۆ خزمەتگوزارییە نەوتییەکان).

بانکی ناوەندی جەختی کردووەتەوە کە ئەم بڕیاری سڕکردن و قەدەغەکردنە تا کاتێکی نادیار و "ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە" بە کارایی دەمێنێتەوە، هاوکات هۆشداری داوەتە هەموو ئەو لایەنە داراییانەی سەرپێچی ئەم رێنماییانە دەکەن، کە بەرپرسیارێتی تەواوی یاساییان دەکەوێتە ئەستۆ و رووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە.



PM:05:37:28/08/2026








ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو