چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداری دەداتە عەلی زەیدی و ڕێگری لە لادانی وەزیرەکان دەکات
وێستگەنیوز –
سەرچاوەیەکی حکومی، نهێنییەکی نوێی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، هێزە شیعەکان هۆشدارییان داوەتە زەیدی کە دەستکاریی پێکهاتەی کابینەکەی نەکات.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، کشانەوە یان دەستلەکارکێشانەوەی هەر وەزیرێکیان لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی ڕەتکردووەتەوە، تەنانەت ئەگەر سەرۆک وەزیران خۆی ڕەخنەی لە ئەدای کارکردنی ئەو وەزیرانەش هەبێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هەواڵانەی باس لە دەستلەکارکێشانەوەی یەکێک لە وەزیرەکان دەکەن نادروستن و چوارچێوەی هەماهەنگی سەرۆک وەزیرانیان ئاگادارکردووەتەوە کە نابێت هیچ وەزیرێک لابدات یان دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ بکات تا ئەو کاتەی تەمەنی کابینەکەی کۆتایی دێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، عەلی زەیدی دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 100 ڕۆژ بەسەر پێکهێنانی حکومەتەکەیدا، تێبینی لەسەر کارەکانی چەند وەزیرێک هەبووە و ویستوویەتی گۆڕانکارییان تێدا بکات، بەڵام هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێیان وایە هەر گۆڕانکارییەک لە ئێستادا دەبێتە هۆی لاوازکردنی حکومەت.
PM:10:52:27/08/2026
ئهم بابهته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت