كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە رێگەی وێستگەنیوزەوە روونكردنەوە لەسەر بڕیارەكەی زەیدی دەدات
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە رێگەی وێستگەنیوزەوە روونكردنەوە لەسەر بڕیارەكەی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەدات كە داوایكرد بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو تەنها كارتی نیشتیمانی بەكاربهێندرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە دەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانە پێشنیار و میكانیزم و راسپاردەكانی پێشكەش بكات بەڵام فەرمانی دیوانی لە سەرۆكایەتی وەزیرانەوە دەردەچێت".
وتیشی، "ئەمە تەنها پێشنیارێكە لەنێو پێشنیارەكانی دیكەدا كە بەتەنها كارتی نیشتیمانی بەكاربهێنرێت، بەڵام ئەمە پێویستی بە هەمواركردنەوەی دەقی یاسای 12 هەیە بۆ ساڵی 2018 لە یاسای هەڵبژاردنەكان، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە".
AM:11:42:27/08/2026
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت