عه‌لی زه‌یدی: بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كارتی نیشتمانی به‌كاربهێندرێ
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ته‌نیا پشت به "ناسنامه‌ی كارتی نیشتمانیی" ببه‌سترێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیشی راسپارد هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی ئابی 2026 عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا پشت به كارتی نیشتمانی یه‌كگرتوو ببه‌سترێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و میكانیزمه ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كان بۆ باشتركردنی رێكاره‌كانی ده‌نگدان تاووتوێ كرا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی ناوخۆی راسپارد كه سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه پێویسته‌كان بۆ ئاسانكاری كاره‌كانی كۆمسیۆن دابین بكات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئامانج له به‌كارهێنانی كارتی نیشتمانی یه‌كگرتوو باشتركردنی داتاكان و ڕێكخستنی ڕێكاره‌كانی ده‌نگدانه.
PM:06:32:25/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت