شرۆڤه‌كارێك: عێراق به‌ده‌ر نابێت له سزاكانی ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراقی رایگه‌یاند كه عێراق به‌ده‌ر نابێت له سزاكانی ئه‌مریكا.
عه‌لی حه‌بیب، شرۆڤه‌كاری عێراقی تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی وت كه "ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ عێراقیش ده‌گرێته‌وه".
وتیشی: "ره‌نگه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مریكا راسته‌وخۆ سزا به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراقدا نه‌سه‌پێنێت، به‌ڵام سزا به‌سه‌ر ئه‌و بانك و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تی و تۆڕه داراییه عێراقیانه‌دا ده‌سه‌پێنێت كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاند كه "عێراق په‌یوه‌ندی بازرگانی و وزه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و ئه‌مه‌ش واده‌كات بانك و كۆمپانیا و تۆڕه داراییه‌كان كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن به‌ر سزاكانی ئه‌مریكا بكه‌ون".
ئه‌مڕۆ سكۆت بێسێنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاشكرایكرد كه سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا راده‌گه‌یه‌نن و سزاكانیشیان ناوناوه " رۆژی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئابووری".
PM:10:03:24/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت