دەستپاکی عێراق: مووچەی زیاتر لە 16 هەزار کەسی مردوومان بڕیوە


وێستگەنیوز-

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە بڕینی مووچەی نایاسایی و گەڕاندنەوەی پارە بۆ گەنجینەی دەوڵەت، ئاشکراشیکرد کە مووچەی هەزاران کەسی مردوو ڕاگیراوە.


لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی پرۆسەی وردبینیی خانەنشیناندا دەرکەوتووە مووچەی 16,384 كەسی مردوو خەرج كراوە و دوای وردبینی بڕدراوە، هەروەها 40,000 كارتی بانكی دۆزراونەتەوە كە بە داتای كۆن كاریان پێكراوە.

سەبارەت بە وردبینی لە پارێزگاکان، دەستەکە ڕایگەیاندووە؛ لە پارێزگای ئەنبار 19,321 دۆسیە بەهۆی نەبوونی زانیاریی ڕاست ڕاگیراون، لە پارێزگای نەینەواش پرۆسەی وردبینی بۆ 102,867 ناوی قوربانیانی تیرۆر دەستیپێکردووە.

دەستەی دەستپاکی جەختی لەوە کردووەتەوە کە جۆرێک لە گەندەڵی و هەڵەی ئەنقەست لە فەرمانگەکاندا هەبووە بۆ خەرجکردنی ئەو مووچە نایاساییانە، بەڵێنیش دەدات بەردەوام بن لە ڕێگریکردن لەو دیاردەیە و گەڕاندنەوەی هەموو ئەو پارانەی بە نایاسایی براون بۆ دەوڵەت.


PM:10:21:21/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو