له عێراقه‌وه بۆ بانیاس... بۆرییه‌كی زه‌به‌لاحی نه‌وت نه‌خشه‌ی وزه له ناوچه‌كه ده‌كێشێته‌وه
وێستگه‌نیوز -
له كاتێكدا به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له رێگه‌ی سوریاوه كێبڕكێ له‌سه‌ر ئایندهی وزه ده‌كه‌ن، پڕۆژه‌یه‌كی 15 ملیار دۆلاری ره‌نگه ده‌رچه‌یه‌كی نوێ به عێراق بدات بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست،
بۆرییه‌كی زه‌به‌لاحی نه‌وت به به‌های 15 ملیار دۆلار ره‌نگه به‌نده‌ری بانیاس بگۆڕێت بۆ ده‌رچه‌یه‌كی ستراتیژی بۆ نه‌وتی عێراق، به توانای دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، دوور له گه‌رووی هورمز.
له نێو هه‌وڵه‌كانی به‌غدا بۆ گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ڕاست و فراوانخوازی ئه‌نقه‌ره له پرۆژه‌كانی گه‌ڕان له وشكانی و ده‌ریاییدا، سوریا ده‌بێته گۆره‌پانی كێبڕكێی بۆری نه‌وت و ده‌روازه‌ی وزه‌ی ناوچه‌یی.
له دڵی عێراقه‌وه تا كه‌ناره‌كانی بانیاس، ڕێڕه‌وێكی نه‌وتی ده‌كێشرێت كه ده‌توانێت نه‌خشه‌ی وزه‌ی ناوچه‌كه بگۆڕێت و سوریا بكاته خاڵی سه‌ره‌كی كێبڕكێی نێوان پڕۆژه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و خواسته هه‌ڵكشاوه‌كانی توركیا.
به‌غدا و دیمه‌شق به‌نیازن سیستمێكی بۆری دروستبكه‌ن كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكوور و باشووری عێراق به بنكه‌یه‌ك له حه‌دیسه ببه‌ستێته‌وه، پاشان خاكی سوریا ببڕن بۆ گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
تێچووی پڕۆژه‌كه به 15 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت و ماوه‌ی ته‌واوكردنی چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت، به توانای سه‌ره‌تایی دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، به به‌راورد به 300 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا بۆ ئه‌و بۆرییه‌ی ئێستا هه‌یه.
ئه‌م پرۆژه‌یه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، شوێنگره‌وه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌رووی هورمز بۆ عێراق ده‌ڕه‌خسێنێت و بانیاس ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ناو دڵی بازرگانی نه‌وتی ناوچه‌كه.
به‌ڵام پڕۆژه‌ی بۆرییه‌كه له بۆشاییدا كارناكات، چونكه توركیا ئاماده‌یی خۆی له كه‌رتی وزه‌ی سوریا فراوانتر ده‌كات و كۆمپانیای توركی TPAO خۆی ئاماده ده‌كات بۆ گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و غازدا له وشكانی و ده‌ریادا، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنه‌كانیش كه كانگا و فۆسفات و كاره‌با و غاز له‌خۆده‌گرێت. هه‌روه‌ك به‌نده‌ری جه‌یهان وه‌ك ده‌رچه‌یه‌كی كێبڕكێكار بۆ نه‌وتی عێراق ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه به‌نده به لێكۆڵینه‌وه‌كانی جه‌دوای پرۆژه‌كه، سه‌قامگیری ئه‌منی، مافی زه‌وی و توانای لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاراستنی بۆرییه‌كه.
به‌م شێوه‌یه سوریا ده‌بێته گۆڕه‌پانێك له نێوان دوو رێگادا: رێڕه‌وێكی عێراقی – سوریا به‌ره‌و بانیاس و پڕۆژه‌یه‌كی توركیا كه هه‌وڵی به‌ستنه‌وه‌ی باكوور به كه‌ناری ده‌ریا ده‌دات و پێشبڕكێكه ته‌نها بۆ نه‌وت نییه، به‌ڵكو بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌كانی وزه بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته.
PM:03:46:21/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت