عه‌لی زه‌یدی: كاركردن له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی راده‌ستكردنی چه‌ك به‌رده‌وامه
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه له بودجه‌ی 2027ـدا مووچه‌یان مسۆگه‌ر كردووه، ده‌شڵێت: "هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا كۆكن و كاركردن له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی ڕاده‌ستكردنی چه‌ك به‌رده‌وامه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌شته‌مین كۆنفرانسی دیالۆگی به‌غدا، كه له‌لایه‌ن په‌یمانگای عێراقی بۆ دیالۆگ له به‌غدا رێكخراوه، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند كه:
*داخستنی گه‌رووی هورمز ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره‌یه.
* وڵات به قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، ئێمه‌ش زیاتر له چاره‌سه‌رێكمان هه‌یه بۆ كێشه ئابوورییه‌كان.
*حکومەت بەمنزیکانە پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکات، پلانی چاکسازییمان بۆ ئاڵنگارییە ئابوورییەکان هەیە.
*مووچە و شایستە داراییەکان بە تەواوی دابینکراون و پلانمان هەیە بۆ داپۆشینی ساڵانی داهاتووش.
*بودجه‌یه‌ك ده‌نێرین بۆ په‌رله‌مانی كه نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بێت بۆ ئاینده‌ی ئابووری عێراق.
*له بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ته‌ركیز ده‌خرێته سه‌ر كه‌رتی كاره‌با، له به‌رهه‌مهێنان، دابه‌شكردن، گواستنه‌وه، و فراوانكردنی به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر.
*بەهۆی پەیڕەوکردنی مۆدێلێکی نوێی ئابووری لە بەکاربردنی سووتەمەنی ناوخۆییدا، توانراوه بڕی 17.8 تریلیۆن دینار وەک زیادەی دارایی لە ماوەی ساڵێکدا بۆ دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە.
*كارده‌كه‌ین بۆ چالاككردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان.
*هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا كۆكن.
*كاركردن له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی راده‌ستكردنی چه‌ك به‌رده‌وامه.
*هیچ نیاز و ئه‌گه‌رێكی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نییه، و ڕێگه ناده‌ین دوژمنان هیچ ده‌رفه‌تێك بقۆزنه‌وه.
*هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ناكرێت، حكومه‌تیش له پاڵپشتی هێزه سیاسییه‌كان به‌هره‌مه‌نده.
AM:11:46:21/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت