سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: ناتوانین وابه‌سته‌ی یه‌ك رێگای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بین
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وت رایگه‌یاند كه عێراق له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمزه‌وه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ناتوانین وابه‌سته‌ی یه‌ك رێگای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بین".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی كرد، به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و نه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، و بریكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و پێكهاته‌كانی ناو وه‌زاره‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی زه‌یدی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر ئه‌و پلان و ستراتیژییانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی كردوون، هه‌روه‌ها میكانیزمه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی گه‌رووی هورمز و ئه‌و چاره‌سه‌ره پێشنیاركراوانهی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رده‌وامیی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق و زیادكردنی تواناكانی هه‌نارده‌كردن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخی ئێستای كه‌رتی نه‌وت كرا، له‌وانه‌ش ئاستی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن، له ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه نائاساییه‌ی ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمزه‌وه هاتۆته ئاراوه و بووه‌ته هۆی پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره له رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق.
له‌م روانگه‌یه‌وه، توێژینه‌وه بۆ سیاسه‌ت و پلان و چاره‌سه‌ره رێپێدراوه‌كان كرا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانه‌كه، و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رده‌وامیی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و به‌هێزكردنی ده‌روازه جێگروهكانی هه‌نارده‌كردن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له گرنگی خێراكردنی چاره‌سه‌ری كرده‌یی له‌ڕێگه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی بۆرییه نه‌وتییه‌كان و گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ بهبازاڕكردن و فرۆشتنی نه‌وتی عێراق كرده‌وه.
زیدی ستایشی ئه‌و هه‌وڵه به‌رچاوانه‌ی كرد كه وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌نجامی داوه و رێنمایی دا كه كاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان 24 كاتژمێر به‌رده‌وام بێت، به شێوازێك كه به‌رده‌وامیی پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و زیادكردنی رێژه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكات.
هاوكات رێنمایی دا به قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستا و گۆڕینی قه‌یرانه‌كه بۆ ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌ركه‌وتن، له رێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی نه‌وتی و فراوانكردنی ده‌روازه‌كانی هه‌نارده‌كردن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راشیگه‌یاند كه كه وه‌زاره‌تی نه‌وت خاوه‌نی چه‌ندین چاره‌سه‌ر و ده‌رفه‌ته، كه ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی به‌په‌له كاریان له‌سه‌ر بكرێت، به جۆرێك كه ئامانجی خێرا و به‌رجه‌سته‌كراو به‌ده‌ست بهێنێت.
PM:04:59:17/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت