وه‌زاره‌تی كار وه‌رگرتنه‌وه‌ی 140 ملیار دیناری له پێشێلكارانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكراكردنی زیاتر له 380 هه زار خێزانی پێشێلكاری بۆسه‌ر چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یاند و ده‌ڵێت: "بڕی 140 ملیار دینار له‌و خێزانانه وه‌رگیراوه‌ته‌وه".
عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لمه‌نسوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌كه به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق (واع)ی وت: "پرۆسه‌ی وردبینیكردنی ناوی سوودمه‌ندان له چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وامه، و ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌تی نوێش به‌رده‌وامه به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕه‌كان، داتا cross-referencing، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌لیكترۆنی، و نوێكردنه‌وه‌ی داتاكان له‌سه‌ر پلاتفۆرمی (چه‌تره‌كه‌م)”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌كه ده‌ڵێت كه "تا 4ی ئایاری 2026 زیاتر له 380 هه‌زار حاڵه‌ت و خێزان كه شایسته نه‌بوون و تۆماركراون، ئاشكرا بووه”.
روونیشیكرده‌وه كه "كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌رگیراوه‌ته‌وه و به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر كراوه له چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌دا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 240 ملیار دینار، كه نزیكه‌ی 140 ملیار دیناری به نه‌قدی وه‌رگیراوه‌ته‌وه بۆ سندوقی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، نزیكه‌ی 180 ملیار دیناریش به‌شێوه‌ی قیست و له داتابه‌یسه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه تۆماركراوه، كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له ماوه‌ی 10 ساڵ كۆده‌كرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بڕی ئه‌و 180 ملیار دیناره تا ئێستا به كاش وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو بووه‌ته قه‌رزێكی چه‌سپاو و وه‌رده‌گیرێته‌وه".
عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لمه‌نسوری راشیگه‌یاند كه "گه‌ره‌نتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ته، له‌ڕێی ئاگاداركردنه‌وه‌ی فه‌رمی و پاره‌دان یان قیست له‌گه‌ڵ دابینكردنی كه‌فیلێك كه فه‌رمانبه‌ره. له‌كاتی ره‌تكردنه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر، كه ره‌نگه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مووچه، پاره، یان سه‌روه‌ت و سامانه‌كه بگرێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی قه‌رزه‌كه ده‌درێت".
PM:10:55:16/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت