سەركردەیەكی شیعەكان بۆ وێستگەنیوز: سێ بەشی پەرلەمانتارانی عێراق دزن
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
سەركردەیەكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم دان بەوەدا دەنێت كە سێ بەشی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دزن
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئابی 2026، حەسەن فەدعەم، سەركردە لە رەوتی حیكمەی نیشتیمانی و پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "نەفرەتم لەو رۆژە كرد كە چوومە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە".
وتیشی، "سێ بەشی پەرلەمانتارانی عێراق دزن و سوێند بەخوا ئەو رۆژەی چوومە پەرلەمانی عێراقەوە دەستم بەگریان كردوو نەفرەتم لەو رۆژەش كرد".
بە وتەی سەركردە شیعەكە، "پەرلەمانتارانی عێراق نیوەیان سەرسەری و مەیموون و دز و مونافیق و درۆزنن و لەسەر شاشەكان خۆیان بە دڵسۆز نیشان دەدەن و لەژێریشەوە بەشدارن لە دزیكردن".
PM:02:54:16/08/2026
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت