وەزیری ژینگەی عێراق بۆ وێستگەنیوز: هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەکەین


وێستگەنیوز ـ محەمەد فاتیح

وەزیری ژینگەی عێراق ئاشکرای دەکات، بەرنامەیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان، هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش بکەن.


ئەمڕۆ شەممە 15ـەی ئابی 2026، سروە عەبدولواحید وەزیری ژینگە لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری کەربەلا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتی کردەوە، کە وەزارەتەکەیان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی فەرمانگەکانی ژینگە بۆ ئەوەی پلانەکانیان سەرکەوتوو بێت.

سروە عەبدولواحید، بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، بە دڵنیاییەوە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی ژینگەی عێراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆسیە ژینگەییەکان و باشترکردنی بارودۆخی ژینگەیی لە ناوچەکەدا.

سروە عەبدولواحید ئاماژەی بەوەش کرد، سەرکەوتنی هەر کارێکی ژینگەیی و بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکان، پێویستی بە هەماهەنگییەکی ڕاستەقینە و هاوبەش هەیە لە نێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکاندا.


PM:05:45:15/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو