سه‌عد معه‌ن: كۆنترۆڵكردنی چه‌ك بۆ ئه‌و هێزانه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تن
وێستگه‌نیوز –
فه‌ریق سه‌عد معه‌ن سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكن له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، و ئه‌ندامه‌كانیان پابه‌ندی یاسا سه‌ربازییه كارپێكراوه‌كانن، به تایبه‌تی یاسای ژماره 40ی ساڵی 2016، ده‌شڵێت: "كۆنترۆڵكردنی چه‌ك بۆ ئه‌و هێزانه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تن".
سه‌عد معه‌ن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "بڕیاری كۆنترۆڵكردنی چه‌ك بۆ ئه‌و هێزانه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به دامه‌زراوه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانه‌وه نییه و ئامانج لێی دڵنیابوونه له‌وه‌ی هیچ سه‌ركردایه‌تییه‌كی هاوته‌ریب بوونی نه‌بێت كه له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت چه‌ك به‌كاربهێنێت".
وتیشی: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكن له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و پابه‌ندن به یاسا سه‌ربازییه كارپێكراوه‌كانه‌وه".
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌وانه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایشی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت كارده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بڕیاری كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ئامانج لێی ئه‌وه‌یه كه هیچ سه‌ركردایه‌تییه‌كی هاوته‌ریب یان لایه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان نه‌بێت كه چه‌ك به‌كاربهێنێت.
سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی عێراق و ئامانجی پڕۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی چه‌ك، سنوورداركردنی به‌كارهێنانی چه‌ك و هێزه بۆ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و رێگریكردنه له بوونی پێكهاته و سه‌ركردایه‌تی چه‌كداری له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
لێدوانه‌كانی معه‌ن هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌ت بۆ چه‌سپاندنی پره‌نسیپی سنوورداركردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و پێش‌گرتن له هه‌ر چالاكییه‌كی چه‌كداری له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی و دامه‌زراوه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كان.
PM:03:00:15/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت