تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانی له قوڵایی ئاوه هه‌رێمییه‌كانی عێراقدا راگه‌یاند، كه له سێ تۆمه‌تبار پێكهاتوون و یه‌كێكیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانییه، هاوكات ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 90 كیلۆگرام ماده‌ی حه‌شیشی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه:
*هێزه ئه‌منییه‌كان له بنكه‌ی ده‌ریایی ئوم قه‌سره‌وه له پارێزگای به‌سره ئه‌ركێكی 16 كاتژمێرییان به چوون و گه‌ڕانه‌وه‌وه ئه‌نجامدا تا گه‌یشتن به ئامانجه دیاریكراوه‌كه‌یان.
*هێزه‌كه توانییان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌ندامانی تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی حه‌شیشدا گرتووه، له‌گه‌ڵ دوو به‌له‌م كه له ئۆپه‌راسیۆنی قاچاخچێتیدا به‌كارهێنراون.
*ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای چه‌ند رۆژێك له چاودێری ورد له ئاوه هه‌رێمییه‌كانی عێراقی هاوسنوور له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دراوسێ كه ناوی نه‌هێنراوه، ئه‌نجام دراوه.
*هه‌وڵه‌كان دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر ته‌نها له سنووره وشكانییهكاندا قه‌تیس نییه و قووڵایی ئاوه هه‌رێمییه‌كانی عێراق په‌ناگه‌یه‌كی ئارام نییه بۆ قاچاخچییه‌كان.
PM:01:56:15/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت