ژینگەی ئەنبار ڕاستی دۆزینەوەی ماسیی "بێ چاو" لە حەدیسە ئاشکرا دەکات
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی ئەنبار ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو دەنگۆیانە دەدات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە دۆزینەوەی ماسییەکی "بێ چاو" لە ناوچەی خەسفەی سەر بە قەزای حەدیسە بڵاوبوونەتەوە و ڕایگەیاند، ئەمە دیاردەیەکی نوێ نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی ئابی 2026، قەیس ناجح عەبد، بەڕێوەبەری ژینگەی ئەنبار بە ئاژانسە عێراقییەکانی ڕاگەیاند: ئەم جۆرە ماسییانە لە ناو ئاوە تاریکەکاندا دەژین و پێشتریش لە کاتی پشکنینەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ هەمەجۆریی بایۆلۆژی، لە بیرێکی نزیک مەزارگەی شێخ حەدید لە حەدیسە دۆزراونەتەوە.
سەبارەت بە سروشتی ناوچەکە، بەڕێوەبەری ژینگە ڕوونی کردەوە: ئەو شوێنەی باس دەکرێت ئەشکەوت نییە، بەڵکو ناوچەیەکی ڕۆچوونی زەوییە و لای دانیشتووانی پارێزگاکە ناسراوە.
ئاستی ئەم زەوییە لە ئاستی ڕووباری فورات بەرزترە، بۆیە ئاوەکەی هی ڕووبار نییە و تەنها ئاوی ژێرزەوییە کە لە شوێنێکی زۆر تەسک و تاریکدا کۆبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ژینگەی تاریکی ناو ئەو ناوچەیە بووەتە هۆی دروستبوونی ئەو جۆرە ماسییە، جەختیشی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە بوونی ئەم جۆرە ماسییەی لە قەزای حەدیسە تۆمار کردووە و زانیارییان لەسەری هەیە.
PM:05:14:12/08/2026
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت