شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت: ئه‌مریكا ڤیتۆی له‌سه‌ر كاندیدانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان هه‌یه
وێستگه‌نیوز –
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند كه به‌پێی سه‌رچاوه سیاسییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان، ڤیتۆی ئه‌مریكا وتووێژه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌زارییانه‌ی كه له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی ئه‌لزه‌یدیدا ماونه‌ته‌وه، په‌كخستووه، به‌وپێیه‌ی ئه‌مریكا ڤیتۆی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كاندیدانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان هه‌یه.
ئه‌م سه‌رچاوانه رایانگه‌یاندووه كه واشنتۆن ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت به كاری له‌پێشینه نازانێت له به‌رامبه‌ر پلانی كۆنترۆڵكردنی چه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كان، پلانێك كه رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی ئێران ده‌بێته‌وه.
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی"ی فه‌رمانڕه‌وا، رایگه‌یاند كه كابینه‌كه‌ی كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاردا رایگه‌یاندبوو، نزیكه له ته‌واوبوون. كابینه‌یه‌ك كه ناوەڕاستی مانگی ئایاری رابردوو بە 14 پۆستی وەزارییە و 9 پۆستی بەتاڵەوە دەستبەكاربوو له‌نێویاندا وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانی وه‌ك به‌رگری، ناوخۆ، خوێندنی باڵا، پلاندانان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، له كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌دا، دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوخۆیی، چ له‌ناو حكومه‌ت و چ له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان تاووتوێ كراوه.
به‌ڵام پێده‌چێت بارودۆخی پێكهێنانی حكومه‌تی ئێستای زه‌یدی ئاڵۆزترین بێت و به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ناو هێزه‌كانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی"، ئه‌و پۆسته به‌تاڵانه‌ی كه ماون پێده‌چێت بۆ چه‌ندین مانگ به‌تاڵ بن.
سه‌ركرده‌یه‌كی ناو هاوپه‌یمانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" به شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی وتووه كه "ناكۆكی له‌سه‌ر پۆسته‌كان هۆكاره بۆ دواكه‌وتنی كورتخایه‌نی پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌یدی، ره‌نگه ته‌واوكردنی بۆ چه‌ندین مانگ دوابخات".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه دووپاتی كرده‌وه كه له‌ناو هێزه‌كانی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی"دا باس له "ڤیتۆ و هێڵی سوور ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن لایه‌نی ئه‌مریكا و تۆم باراك نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه سه‌پێنراوه سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی كه له هێزه‌كانی چوارچێوه كاندید كراون بۆ پۆسته‌كان و هه‌ندێكیش به‌ڕوونی پێیانوایه واشنتۆن نایه‌وێت له‌م كاته‌دا حكومه‌ت ته‌واو بكرێت".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه كردبوو كه واشنتۆن به توندی ره‌تیكردۆته‌وه رێگه به نوێنه‌رانی گرووپه چه‌كداره‌كان بدات پۆستی وه‌زاری وه‌ربگرن. له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن له مانگی ته‌مموزی ساڵی رابردوودا، ئه‌مریكییه‌كان به روونی له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌لزه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م بابه‌ته‌یان تاووتوێ كرد.
به پێچه‌وانه‌ی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە رەتکردنەوەی واشنتۆن دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی وەزیران لەلایەن لەیس خەزعەلییەوە، ئەو سەرکردەیە وتویەتی، سەرگەردانییەک لەناو هێزەکانی چوارچێوەدا هەیە سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا، چونکە هێڵی سور لەسەر زۆربەی حیزب و گرووپەکانی چوارچێوە دادەنێت.
وتیشی: "بۆ نموونه هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه گرووپ و باڵی چه‌كداری نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ویش له ژێر چه‌كوشی توڕه‌یی ئه‌مریكادایه و رێگه‌ی پێ‌نادرێت پۆستی وه‌زاری وه‌ربگرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆكه‌كه‌یدا، هات، كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ئاشكرا ره‌تیكرده‌وه كاتێك كاندیدكرا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران”.
سه‌ركرده‌كه باسی له‌وه‌شكرد كه پێده‌چێت كاری له‌پێشینه‌ی ئه‌مریكا پرسی چه‌كداماڵینی میلیشیاكان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كاریگه‌ریی تاران بێت له عێراق، نه‌ك ته‌واوكردنی كابینه‌كه، ره‌نگه واشنتۆن پێی باش بێت كه وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ راسته‌وخۆ له ژێر كۆنترۆڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا بمێننه‌وه.
AM:09:01:12/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت