لە پەرلەمانی عێراق هەوڵ بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنەشینی دەدرێت
وێستگەنیوز-
لە پەرلەمانی عێراق هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دەستیان پێکردووە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، یەکێک لە گۆڕانکارییە سەرەکییەکان گەڕانەوەی تەمەنی خانەنشینییە بۆ 63 ساڵ.
ئیبتسام هیلالی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: چەند ڕۆژێکە پەرلەمانتاران دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکی فەرمی بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، بە مەبەستی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەنگاوە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاریی بەردەوامی خانەنشینان دێت و ئامانج لێی چاککردنی ئەو مادانەیە کە پەیوەندییان بە مافە دارایی و یاساییەکانی ئەو توێژەوە هەیە.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، دیارترین خاڵی هەموارکردنەوەکە بریتییە لە: بەرزکردنەوەی تەمەنی یاسایی خانەنشینبوون بۆ 63 ساڵ لەبری 60 ساڵ، کە پێشتر کارکردن بەو تەمەنە باو بووە.
هیلالی جەختیشی کردەوە، لیژنەی یاسایی و پەرلەمانتاران پێداچوونەوە بۆ چەندین مادەی دیکەی یاساکە دەکەن، تاوەکو هەموارەکە دادپەروەرانە بێت و بارودۆخی بژێوی و پێداویستییەکانی خانەنشینان ڕەچاو بکات و مافەکانیان بپارێزێت.
AM:09:53:11/08/2026
ئهم بابهته 720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت