سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌كان له رێگه‌ی وێستگه‌نیوزه‌وه وه‌ڵامی راوێژكاری یاسایی زه‌یدی ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی بێ ئاگایی خۆی ده‌رده‌بڕێت له هه‌واڵێك كه راوێژكارێكی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی به رابه‌رایه‌تی عه‌مار حه‌كیم تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی وت، "من نه‌م بیستووه هیچ هێزێك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی وه‌زیری كردبێت له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی".
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه له وه‌ڵامی پرسیارێكی وێستگه‌نیوز بوو كه هه‌واڵێكی مونیر حه‌داد راوێژكاری یاسایی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی خسته به‌رچاو و رایگه‌یاندووه هه‌ندێك له هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانیان ده‌كه‌ن.
حه‌داد دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كێ ده‌یه‌وێت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه خوای له‌گه‌ڵ و ئێمه‌ش نامانه‌وێت.
PM:09:16:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت