داعش له عێراق جموجوڵی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و سوپاش بۆردوومانیان ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
هاوكات له‌گه‌ڵ ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكاوه، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق ده‌ستیان به جموجوڵ كردووه‌ته‌وه و سوپاش بۆردوومانیان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست وێستگه كه‌وتوون، له ماوه‌كانی دواییدا جموجوڵی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق زیادیكردووه به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركوك.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، جوڵه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش لای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش شاراوه نییه و چه‌ندین جار به نووسراوی نهێنی سه‌رووی خۆیان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی هێزی ئاسمانی عێراق بێته سه‌ر خه‌ت و بۆردوومان بكات.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی كه‌ركوك، ته‌نها له‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی ئابی 2026دا هێزی ئاسمانی عێراق له دوو كاتی جیاوازدا بۆردوومانی چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعشی كردووه له دوو ناوچه‌ی جیادا.
هێرشی یه‌كه‌می هێزی ئاسمانی عێراق بۆسه‌ر چه‌كدارانی داعش له نزیك گوندی ئه‌لحه‌مزیه له سنوری كه‌ركوك و هێرشی دووه‌میشیان له نزیك یه‌كتربڕینی تێكه‌ڵاوی رووباری زاغیتون له كه‌ركوك بووه.
تا ئێستاش ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كان نادیاره و نازانرێت چ زیانێك به چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی داعش له‌و دوو شوێنه گه‌یشتووه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌وجی 2ی لیوای 42ی فیرقه‌ی 11ی سوپای عێراقدایه.
پێشتریش وێستگه به پشتبه‌ستن به بەڵگەیەکی نهێنی فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه كه هۆشداری بەپەلە دراوەتە هێزە ئەمنییەکان لەبارەی جووڵەی مەترسیداری چەکدارانی داعش لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئەنبار.
PM:08:22:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت