بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین، شاندێکی باڵا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە
وێستگەنیوز-
بەمەبەستی تاوتوێکردنی کێشەکانی کەرتی نەوت و چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی، شاندێکی باڵا لە بەغدا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە، باسم عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی کرد لە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق و شاندێکی باڵای یاوەری.
شاندەکە کە لە بەرپرسانی باڵای حکومی و پەرلەمانی پێکهاتبوون، جگە لە خالید شوانی، هەریەکە لە هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق، ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و سامان فایەق، بەڕێوەبەری پاڵاوگەی دوکانیان تێدابوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت، لە دیدارەکەدا بە ڕاشکاوی باس لەو بابەتانە کراوە کە پەیوەندییان بە کەرتی نەوت و غاز و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولاوە هەیە.
PM:03:07:10/08/2026
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت