راوێژكارێك لە بواری كارەبا بۆ وێستگەنیوز: كارەبای عێراق بە هەدەر دەڕوات
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
راوێژكارێك لە بواری كارەبا سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت لە قەبارەی بەكارهێنانی كارەبا لە عێراق و پێی وایە لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی كارەبای عێراق لە جێگەی خۆی نییە.
ئەندازیار یوسف شوانی، راوێژكار لە بورای كارەبا كە شارەزایی زیاتر لە 28 ساڵی هەیە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی كارەبای عێراق سەبارەت بەوەی عێراق پێویستی بە 60 هەزار میگاوات كارەبا هەیە زۆرە و جێگەی پرسیارە".
وتیشی، "وڵاتێكی وەكو ئەڵمانیا كە ژمارەی دانیشتوانی 84 ملیۆن كەسە لەكاتی لوتكەدا پێویستیان بە 70 هەزار میگاواتە كە وڵاتێكی پیشەسازی جیهانی بەهێزیشە، بەریتانیاش كە ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە 70 ملیۆن كەسە پێویستیان بە 50 هەزار میگاواتە".
ئەو راوێژكارە باسی لەوەشكرد، "سەرەڕای ئەوەی پیشەسازی لە عێراقدا دیاریكراوە و زۆربەی كارگەكانی ئیش ناكەن كەچی بەرپرسانی وەزارەتی كارەبای عێراق پێیان وایە پێویستیان بە 60 هەزار میگاواتە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی هاوڵاتیان".
دووپاتیشیكردەوە، "بەپێی ژمێریاریەكی سادەی ئەندازیاری دەردەكەوێت بەكارهێنانی راستەقینەی كارەبا لە عێراق 40 هەزار میگاوات تێپەڕ ناكات و كارەبای عێراق بە هەدەر دەڕوات".
PM:03:46:09/08/2026
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت