لە عێراق باندێکی چەکداری دەستگیرکران کە دەیانویست هێرش بکەنە سەر سعودیە
وێستگەنیوز-
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی دژە تیرۆر و هەواڵگریی نیشتمانی لە ئۆپەراسیۆنێکی ورد و هاوبەشدا، توانیویانە تۆڕێکی چەکداری مەترسیدار هەڵوەشێننەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وتەبێژی حکومەت، لەو ئۆپەراسیۆنەدا سەرجەم ئەندامانی تۆڕەکە دەستگیرکراون، هاوکات هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بڕێکی زۆر کەرەستەی سەربازیدا گرتووە، کە گروپەکە پلانیان هەبووە بۆ ئەنجامدانی هێرشە چەکدارییەکانیان بەکاریبهێنن.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان زانیاری زیاتریان لەسەر ئەو گروپە ئاشکرا کردووە و ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو شانە چەکدارییە لە 3 کەس پێکهاتوون، بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان، ئەو گروپە پلانیان وابووە لە رێگەی ئەو درۆنانەی لەبەردەستیاندا بووە، هێرش بکەنە سەر خاکی وڵاتی سعودیە، بەڵام بەر لە جێبەجێکردنی پلانەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
AM:09:46:09/08/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت