ئاماری ئه‌و چه‌كانه‌ی مانگی رابردوو له عێراق ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز -
له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی رێكخستنی چه‌ك و كۆكردنه‌وه‌یان له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماری ئه‌و چه‌كانه‌ی مانگی رابردوو ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نزیكه‌ی 3000 چه‌كی جۆراوجۆر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
.
لیوا مه‌نسور عه‌لی سوڵتان، یاریده‌ده‌ری بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بۆ كاروباری پۆلیس و سكرتێری لیژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا، به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی وت كه "2797 چه‌كی جۆراوجۆر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له‌گه‌ڵ 16616 گولـله‌ی جۆراوجۆر، 325 مووشه‌ك و بۆمب و 1072 مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری دیكه".
وتیشی: "2106 چه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت یان سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌كانیان كردووه، تۆمار كراون كه زۆربه‌یان ده‌مانچه بوون".
به‌رپرسه‌كه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكرد كه "293 چه‌كی سووك له وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه. له هه‌مان كاتدا، له نووسینگه‌كانی تۆماركردن، 20792 چه‌كی كه‌سیی سووك بۆ هاووڵاتیان تۆمار كراون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌م ئاماره بریتییه له ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و مادده‌ی ته‌قینه‌وه، هه‌روه‌ها تۆماركردنی چه‌كی هاووڵاتیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن".
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق جه‌ختی كرده‌وه رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به رێكخستن و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا به‌رده‌وام ده‌بن.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی عه‌لی زه‌یدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیپێكرد و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپه میلیشیاكان ده‌درێت.
AM:11:31:08/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت