38 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق - ئێران راگیرا
وێستگه نیوز ـ
38 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق –ئێران كه له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه ناوی لێنرابوو "شه‌ڕی قادسیه" راگیرا.
38 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به دیاریكراوی له 8ی ئابی 1988دا به‌بڕیاری 589ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران راگیرا و كۆتایی به‌و شه‌ڕه ماڵوێرانكه‌ره هات.
درێژترین شه‌ڕی سه‌ده‌ی بیسته‌م شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران بوو كه له ئه‌یلولی 1980 ده‌ستی پێكرد و له ئابی 1988دا كۆتایی هات و سه‌ره‌ڕای كوژرانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له هه‌ردوولا، زیانێكی گه‌وره‌ش به ئابووری هه‌ردوو وڵات گه‌یشت.
چه‌ندین هۆكار بوونه‌هۆی هه‌ڵایسانی شه‌ڕه‌كه، دیارترینیان لێدوانی به‌رپرسانی ئێرانی سه‌باره‌ت به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕِش بۆ وڵاتانی تر و ناكۆكی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر كێشانه‌وه‌ی سنوور به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی شه‌تولعه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه پچڕپچڕهكانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له 1979دا په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان به‌غدا و تاران ته‌واو ئاڵۆز بوو، له ئازاری 1980دا هه‌ردوو وڵات باڵیۆزه‌كانیان كشانده‌وه و نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتییان لای یه‌كتر كه‌مكرده‌وه.
هه‌ر له‌و كاته‌دا هه‌وڵێكی كوشتنی تارق عه‌زیز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق درا و به‌رپرسانیش حزبی ده‌عوه‌یان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له پشت ههوڵهكهوه بوون.
له 4ی ئه‌یلولی 1980دا عێراق، ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به بۆردوومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی و به سه‌ره‌تای شه‌ڕی له قه‌ڵه‌مدا، بۆیه سه‌دام حسێن سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عێراق له 17ی ئه‌یلولدا رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری 1975ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رایگه‌یاند كه له‌مه‌ودوا ئاوه‌كانی شه‌تولعه‌ره‌ب به‌شێكن له ئاوی هه‌رێمیی عێراق.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر سنوور، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له 22ی ئه‌یلولی 1980 ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران و پێشڕه‌وی خێرای سوپای عێراقی راگه‌یاند.
سه‌ركردایه‌تی عێراق پێیوایوو كه شه‌ڕه‌كه خێرا و سنووردار ده‌بێت و له‌وباوه‌ڕه‌دابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی ئێران ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌فسه‌ری باڵای سوپای ئێرانی سه‌رده‌می شا-یان ده‌ستگیركردووه، سوپای ئێران توانایه‌كی ئه‌وتۆی نییه.
له‌سه‌ره‌تادا سوپای عێراق هه‌ندێك پێشڕه‌وی كرد و توانی ده‌ست به‌گرێت به‌سه‌ر ناوچه‌كانی محهمهڕه و عه‌بادان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی ئێران.
له 28ی ئهیلولوی 1980دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری ژماره 479ی ده‌ركرد و داوای له هه‌ردوولایه‌ن كرد ئاگربه‌ست بكه‌ن و ده‌ست بكه‌ن به وتووێژ، به‌ڵام نه عێراق و نه ئێران گرنگییان به بڕیاره‌كه نه‌دا.
له شوباتی 1982دا سوپای ئێران توانی ناوچه‌ی محهمهڕه و عه‌بادان و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و له ئایاردا توانی خوڕه‌مشا كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
له هاوینی هه‌مان ساڵدا سوپای ئێران پێشڕه‌وی كرد و له ناو خاكی عێراقه‌وه هێرشه‌كانی بۆسه‌ر سوپای عێراق ئه‌نجام ده‌دا.
له ته‌مووزی 1982دا عێراق بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راگرتنی شه‌ڕی قبوڵ كرد، به‌ڵام ئێران پابه‌ندبوونی به بڕیاره‌كه ره‌تكرده‌وه.
له ساڵانی دواتردا ئێران هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر به‌سره‌دا بگرێت، له وه‌ڵامدا عێراق له نیسانی 1984دا شه‌ڕی ناو شاره‌كانی ده‌ست پێكرد و هێرشی ئاسمانی كرده‌سه‌ر شاره‌كان و ئێرانیش به مووشه‌ك بۆردوومانی چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی و ئابووری عێراقی كرد.
له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا وڵاتانی عه‌ره‌بی جگه له جه‌زائیر، لیبیا و سوریا، لایه‌نگیری عێراقیان كرد و وڵاتانی كه‌نداو كۆمه‌كی دارایی زۆریان پێشكه‌ش به عێراق ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی زۆر و زه‌وه‌ندی شه‌ڕی پێبكات.
عێراق پێداویستییه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به پله‌ی یه‌كه‌م له فه‌ره‌نسا و دوای ئه‌و چین و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متریش له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستده‌كه‌وت، هه‌رچه‌نده چه‌ندین سه‌رچاوه باسیان له‌وه ده‌كرد كه عێراق پشتیوانی لۆجیستی له (ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساوه) ده‌ست ده‌كه‌وت كه خۆیان له‌و وێنانه‌ی بنكه‌كانی سوپای ئێران و جموجوڵه‌كانی ده‌بینییه‌وه كه له‌لایه‌ن مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌گیران، سه‌ره‌ڕای پێشكه‌شكردنی پارچه‌ی یه‌ده‌گی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و پێداویستییه‌كانی شه‌ڕ.
ئێرانیش چه‌كی له هه‌ندێك وڵاتی شیوعی و پارچه‌ی یه‌ده‌گی تانكه‌كانی (M 48 و M 60)ی له هه‌ندێك وڵاتی تر ده‌ستده‌كه‌وت، هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئه‌وكاتی رژێمی سوریا و معه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیاوه به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هاوكاری ده‌كرا.
له ئابی 1988دا كۆتایی به‌و شه‌ڕه هات كه به‌مه‌زه‌نده‌ی شاره‌زایانی ئابووری تێچووی شه‌ڕه‌كه زیاتر له 400 ملیار دۆلار بووه، سه‌ره‌ڕای كوژرانی زیاتر له ملیۆنێك كه‌س له هه‌ردوولا و برینداربوون و كه‌مئه‌ندامبوونی سه‌دان هه‌زاری تر و هه‌ره‌سهێنانی ژێرخانی ئابووری هه‌ردوو وڵات و وێرانبوونی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان.
له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد كه‌وتوه‌ته سنوری نێوان ھه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران زیانێكی زۆری گیانی و مادی به‌ركه‌وت.
له‌ناو ئه‌و ناوچه كوردنشینانهش ناوچه‌ی ھه‌ڵه‌بجه زۆرترین زیانی پێگه‌شت له‌و تاوان و زیانانه‌ش بۆمبارانی شاری ھه‌ڵه‌بجه له 16/3/1988 به چه‌كی كیمیاوی شه‌هیدبوونی زیاتر له پێنج هه‌زار هاوڵاتی و ڕاگواستنی ته‌واوی گوند و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری ھه‌ڵه‌بجه و شه‌ھیدبوونی سه‌دان ھاوڵاتی بێ‌تاوان به‌ھۆی ڕۆكێت و بۆمب و تۆپه‌كانی ھه‌ردوولا .
AM:08:31:08/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت