"كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌ر ناساندووه و به‌رتیلی وه‌رگرتووه"
وێستگه‌نیوز –
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه له پارێزگای میسان كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌ر ناساندووه و به‌رتیلی وه‌رگرتووه.
نه‌زاهه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته له پارێزگای میسان كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌ر له ده‌زگایه‌كی ئه‌منی ده‌وڵه‌تدا ناساندووه و سه‌رقاڵی ئیستیفزازكردن و به‌رتیل وه‌رگرتن بووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تیمێكی مه‌یدانی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی میسان، دوای به‌دواداچوون و چاودێریكردن، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه خۆی وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان نیشانداوه و هه‌وڵی ئیستیفزازكردن و وه‌رگرتنی به‌رتیلی له هاووڵاتییه‌ك دابوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، ئه‌و تۆمه‌تباره، داوای 10 ملیۆن دینار به‌رتیلی له هاوڵاتییك كردووه تا فایلێكی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌یه‌كدا دابخات.
ئاشكراشیكرد له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌كدا كه به‌شیی یه‌كه‌می به‌رتیله‌كه بووه، گیراوه.
نه‌زاهه راشیگه‌یاند كه دادوه‌ر بڕیاریدا به راگرتنی تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی بڕگه‌كانی بڕیاری ژماره (160ی ساڵی 1983)ی هه‌مواركراو.
AM:10:21:05/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت