"سوپای سوریا هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری عێراق خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه"
وێستگه‌نیوز –
كه‌ناڵی حه‌ده‌سی سعودی له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه رایگه‌یاند كه سوپای سوریا هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری عێراق خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ئاشكرا بكات.
سه‌رچاوه‌كانی كه‌ناڵی حه‌ده‌سی سعودی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه:
*سوپای سوریا به‌بێ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی باری ئاماده‌باشی سه‌ربازی راگه‌یاندووه.
*تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به پاڵنه‌ره‌كانی پشت راگه‌یاندنی دۆخی ئاماده‌باشی نه‌داوه.
*به‌وته‌ی میدیاكانی سوریا، وه‌زاره‌تی به‌رگری رێنمایی بۆ یه‌كه سه‌ربازییه‌كان ده‌ركردووه تا بچنه "حاڵه‌تی ئینزاری ج" و یه‌كه‌كان له‌سه‌ر سنووری سوریا و عێراق جێگیربكرێن.
*دۆخی ئاماده‌باشی راگه‌یه‌ندراوه و رێنمایی دراوه به سه‌ربازه‌كان ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
PM:07:09:04/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت