به‌غدا له تاران نیگه‌رانه...
وێستگه‌نیوز –
له گه‌رمه‌ی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی یه‌خه‌ی حكومه‌تی عێراق گرتووه و ئه‌و كێشانه‌ی له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتیدا رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، به‌غدا گله‌یی ئه‌وه‌ی كرد كه تاران رێگری له تێپه‌ڕبوونی باری نه‌وتی عێراق به گه‌رووی هورمزدا ده‌كات.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی عێراق به ره‌خنه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له هه‌ڵوێستی ئێران لێكدرایه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پاساوهێنانه‌وه بۆ بێتوانایی حكومه‌تی عێراق له پێدانی مووچه داده‌نرێت.
ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی عێراق له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بودی وته‌بێژی حكومه‌ته‌وه هات، كه ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "عێراق دڵنیایی راسته‌وخۆی له مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران وه‌رگرتووه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له ئاسته‌نگه‌كانی تێپه‌ڕبوون به گه‌رووی هورمز ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م دڵنیاییانه‌ی نه‌كراوه به كردار، چونكه تائێستا نه‌وتگوێزه‌ره‌وه عێراقییه‌كان ناتوانن سودمه‌ندبن له‌و لێخۆشبوونه راگه‌یه‌ندراوه".
عه‌بودی وتی: "لایه‌نی ئێرانی، عێراقی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه جێبه‌جێكردنی لێخۆشبوونی راسته‌قینه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی ده‌توانێت به‌های گه‌رووی هورمز وه‌كو موزایه‌ده‌ی ستراتیژی له ژێر رۆشنایی گرژییه ناوچه‌ییه‌كان لاواز بكات".
هه‌رچه‌نده عه‌بودی هیچ زانیارییه‌كی نوێی سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام پێده‌چێت راگه‌یاندنه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی ئێران بێت كه له سه‌ره‌تای مانگی نیساندا له سه‌ر زاری وته‌بێژی ناوه‌ندی خاته‌م ئه‌لئه‌نبیای سه‌ر به سوپای پاسداران راگه‌یه‌ندرا و تیایدا هاتبوو كه "عێراقی برا له هه‌ر كۆت و به‌ندێك كه له گه‌رووی هورمزدا سهپاندومانه ده‌به‌خشرێت، و رێوشوێنه‌كان سنوورداره بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن".
لێدوانه‌كانی عه‌بودی سه‌باره‌ت به رێگه‌نه‌دان به تێپه‌ڕبوونی نه‌وتی عێراق به گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، هه‌ندێك ناڕه‌زایی به‌غدا به‌رامبه‌ر به ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه پێداگری له‌سه‌ر چاره‌نووسی هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئێران ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئێران به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌خاته پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمه ئاینییه‌كاندا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری نه‌جه‌ف ده‌ستپێكرد.
له ماوه‌ی مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یراندا، عێراق توانی كه‌مێك زیاتر له 32 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بفرۆشێت و داهاته‌كه‌ی زیاتر له دوو ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووه. ئه‌مه‌ش دابه‌زینێكی به‌رچاوه له چاو ئه‌و نزیكه‌ی 3.5 ملیۆن به‌رمیله‌ی له رۆژێكدا پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئێران و داخستنی گه‌رووی هورمز ده‌یفرۆشت.
ئه‌م دابه‌زینه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت وڵاته‌كه‌ی خستۆته ناو قه‌یرانێكی دارایی قورسه‌وه و زۆرێك له شرۆڤه‌كاران و ئابووریناسان ترسیان هه‌یه له چه‌ند مانگی داهاتوودا بگاته لێواری ئیفلاسبوون. هه‌روه‌ها نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه حكومه‌ت خۆی به ته‌واوی نه‌توانێت ئه‌ركه داراییه‌كانی جێبه‌جێ بكات ئه‌گه‌ر ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌رده‌وام بێت و گه‌رووی هورمز به داخراوی بمێنێته‌وه.
PM:11:03:03/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت