دادگای عێراق 20 ملیار دیناری گەندەڵی بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندەوە


وێستگەنیوز –

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاشکرای کرد، لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پاراستنی سامانی گشتی، توانراوە بڕی 20 ملیار دینار لە دۆسیەیەکی گەورەی گەندەڵیدا بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێندرێتەوە.


ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە، کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە، سەرکەوتوو بووە لە گێڕانەوەی بڕی 20 ملیار دیناری عێراقی کە لە ئەنجامی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕییەوە بەفیڕۆدرابوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم پڕۆسەیە دوای ئەوە هات کە چەندین تاوانی جۆراوجۆری وەک فێڵکردنی دارایی و سەرپێچی کارگێڕی ئاشکرا کران، کە تێیاندا چەندین کەس بۆ قازانجی تایبەت زیانیان بە دارایی وڵات گەیاندبوو.

دادگای عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە، ڕێکارە یاساییەکان دژی هەموو ئەو سەرپێچیکارانە بەردەوام دەبێت کە شێوازی نایاسایی بۆ بەدەستهێنانی پارە بەکاردەهێنن، ئامانجی سەرەکیشیان پاراستنی تەواوی سامانی گشتی و ڕێگریکردنە لە هەر هەوڵێکی گەندەڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.


AM:11:22:02/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت