شاره‌زایه‌كی ئه‌منی: ئه‌مریكا نه‌بێت عێراق توانای پاراستنی ئاسمانی خۆی نییه
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی عێراقی رایگه‌یاند كه عێراق سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به‌هێزی نییه و ناتوانێت خۆی له‌و هێرشه ئاسمانیانه بپارێزێت كه ده‌كرێنه سه‌ری.
سه‌رمه‌د به‌یاتی، شاره‌زا له بواری ئه‌منی و سه‌ربازی و ئه‌فسه‌ری پێشووی عێراق به وێستگه‌نیوزی وت كه "عێراق له ئێستادا خاوه‌نی ئامرازێكی به‌هێزی رێگری ئاسمانی نییه كه توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك یان پێشێلكارییه‌كی ئاسمانی هه‌بێت كاتێك خاكه‌كه‌ی بكاته ئامانج".
وتیشی: "ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییانه‌ی له ئێستادا له‌به‌رده‌ستی عێراقدایه، توانای مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه مۆدێرنه‌كان یان به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م و دواتر، وه‌ك F-16 یان F-35 نییه".
ئه‌و پسپۆره ئه‌منیه دووپاتیكرده‌وه كه "له‌ئێستادا به پله‌ی یه‌كه‌م سیسته‌مه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاسمانی عێراق ده‌پارێزن و توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانیه‌كانی سه‌ر عێراقیان هه‌یه".
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سعودیه ڕایانگه‌یاند هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ئه‌نجامداوه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی كه له عێراقه‌وه شانشینی سعودیه‌یان كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا 20 ئه‌ندامی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كوژران كه پێنجیان ئێرانی بوون.
AM:09:11:01/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت