دوای هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سعوودیە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات


وێستگەنیوز-

لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بەهۆی بۆردومانە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سعوودیە بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، بڕیاری دا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی ئەنجام بدات.


ئەمڕۆ هەینی 31ـی تەمووزی 2026، بەپێی نووسراوێکی فەرمی، خالید عوبێدی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران، داوای لە سەرجەم ئەندامانی لێژنەکە کردووە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی سبەینێ شەممە 1ـی ئابی 2026، ئامادەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بن لە بارەگای لێژنەکە لە ناو پەرلەمان.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای زنجیرەیەک بۆردومانی ئاسمانیی هاوبەشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعوودیە دێت کە مۆڵگەکانی حەشدی شەعبییان لە پارێزگاکانی (بەغدا، واست، نەینەوا، بەسرە و کەرکووک) کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، لەو هێرشانەدا چەندین چەکداری حەشد کوژران و بریندار بوون، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هێرشەکە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراق ناوزەند دەکەن.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێی لێژنەی ئاسایش و بەرگریدا، زنجیرەیەک ڕاسپاردە و بڕیار ئاراستەی حکومەتی عێراق و لایەنە دیپلۆماسییەکان بکرێت لەبارەی ئەم پێشهاتە سەربازییە مەترسیدارانە.


PM:10:02:31/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت