لە یەک هەفتەدا 16 بوومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون
وێستگەنیوز –
هاوکات لەگەڵ تۆمارکردنی 16 بوومەلەرزە لە ماوەی تەنها یەک هەفتەدا لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی نوێ بە گوڕی 3.7 پلە لە پارێزگای کەرکووک ڕوویدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی تەمووزی 2026، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلە سنووری پارێزگای کەرکووکی هەژاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە ناو خاکی عێراق بووە و بە دووری 30 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری کەرکووک تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی یاخوود ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
ئامارەکانی هەمان دەستە، تەنها لە ماوەی نێوان 21 بۆ 27ی ئەم مانگەدا، 16 بوومەلەرزەی جیاواز لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕوویان داوە، کە گوڕەکانیان لە نێوان 1.7 بۆ 3.7 پلەی ڕێختەردا بووە.
PM:07:12:30/07/2026
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت